حسێن له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاپا ده‌رهاوێشته‌كانى سه‌ردانه‌ مێژووییه‌كه‌ى بۆ عێراق تاوتوێده‌كات

سیاسی
  • 3-05-2021, 12:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس ده‌رهاوێشته‌كانى سه‌ردانه‌ مێژووییه‌كه‌ى بۆ عێراق تاوتوێكرد.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌پێگه‌ى ڤاتیكان چاوى كه‌وت به‌قه‌داسه‌تى پاپا فرانسیس"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سوپاس وپێزانى حكومه‌ت وگه‌لى عێراقى گه‌یانده‌ پاپا بۆ سه‌ردانه‌ مێژووییه‌كه‌ى كه‌قه‌داسه‌تیان بۆ عێراق ئه‌نجامیدا وده‌رهاوێشته‌كانى تاوتوێكردووه‌".
    حسێن جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى زیندووكردنه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كانى عێراق وئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان به‌تایبه‌ت شارى ئور له‌ناسڕییه‌"،ئاماژه‌یشید به‌"خواستى حكومه‌تى عێراقى به‌بانگهێشتكردنى كۆمپانیاكانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ووبه‌رهێنان بۆ كاكركردن له‌عێراق".