ناتۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ ئه‌فغانستان راگه‌یاند

جیهانی
  • 29-04-2021, 18:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هاوپه‌یمانى ناتۆ ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند ده‌ستكراوه‌ به‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ ئه‌فغانستان ،ئه‌وه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنى رێكه‌وتنامه‌ى ده‌وحه‌ كه‌ له‌نێوان ئه‌فغانستان و هاوپه‌یمانێتى ناتۆ واژۆ كراوه‌.
    پێش دوو هه‌فته‌ ناتۆ بریارى كشانه‌وه‌ى 10 هه‌زار سه‌ربازى دا له‌ ئه‌فغانستان له‌ سه‌ره‌تاى مانگى ئایار ،ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت ماوه‌ى 20 ساڵه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ ئه‌فغانستان جێگیركراون.