سەرۆک كۆمار دووپاتیكرده‌وه‌ پێویستە توانای هێزە ئەمنییەکان بەهێزبکرێت بۆ پڕکرنەوەی بۆشاییەکان و ریشەکێشکردنی داعش

سیاسی
  • 28-04-2021, 12:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار رایگەیاند، پێویستە توانای هێزە ئەمنییەکان لە روی راهێنان و پڕچەککردن بەهێزبکرێت، بۆ پڕکرنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش.
    سەرۆکایەتی کۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە،"بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر یاراللە سوپا سالاری عێراق.
    لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی وڵات و پڕۆسە سەربازییەکانی ئێستا کە بۆ راوەدونانی گروپی تیرۆریستی داعش لە چەند ناوچە و شارێک بەڕێوەدەچێت بۆ شکستھێنان بە پلانی ئەو گروپە تیرۆریستە، کە مەرامیانە ئاسایش و ئارامی وڵات تێک بدەن، بۆ ئەو مەبەستە فەریق عەبدولئەمیر یاراللە وەردەکاری لەبارەی ئەو پرۆسە سەربازییانەی کە دژی تیرۆریستانی داعش لە ئێستادا بەڕیوەدەچێت خستەروو.
    لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان بۆ سەپاندنی یاسا و پاراستنی هاوڵاتیان و بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان بە تەواوی پێکهاتەکانییەوە لە روی راهێنان و پڕچەککردن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و گرنگی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و رێگریکردن لە پلانی تیرۆریستان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش.