لە جامی جیهانی یانەکان لیڤەرپوڵ لە مۆنتێری بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی

  • 18-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    چاودێرى-اه‌ع
     
    لە جامی جیهانی یانەکان لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە مۆنتێری بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی.
    لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکان،هەردوو یانەی لیڤەرپولێ ئینگلیزی و مۆنتێری مەکسیکی ڕووبەروی یەک بونەوە.
    یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی لیڤەرپوڵ کۆتایی هات،گۆڵەکانی لیڤەرپوڵ لە خولەکەکانی ١٢ و ٩٠ نابی کێتا و ڕۆبەرتۆ فێرمینۆ تۆماریان کرد،تاکە گۆڵی مۆنتێریش فۆنێس لە خولەکی ١٤ تۆماری کرد.
    بەم ئەنجامە،لیڤەرپوڵ سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بەدەستهێنا و لەو یاریەشدا بەرامبەر فلامینگۆی بەڕازیلی یاری دەکات،مۆنتێری مەکسیکیش لە یاری دیاری کردنی پلەی سێیەمدا ڕووبەروی هیلالی سعودی دەبێتەوە.