ڕیاڵ مەدرید بۆ ٣٤یەمین جار بوو بە پاڵەوانى خولى ئیسپانیا

  • 16-07-2020, 00:00
  • +A -A

     چاودێرى-اه‌ع

     
    ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ڤیاڕیاڵى بردەوە و بۆ ٣٤یەمین جار لە مێژوویدا نازناوى خولى ئیسپانیاى بەدەستهێنا.
    لە هەفتەى ٣٧ و پێش کۆتایى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى ئەلفرێدۆ دى ستیڤانۆ، میواندارى ڤیاڕیاڵى کرد.
    ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى ٢٩ و ٧٧دا لەلایەن کەریم بنزیمەوە تۆمارکرد، کە دووەمیان بە لێدانى سزابوو، تاکە گۆڵەکەى ڤیاڕیاڵیش ڤیسنتى ئیبۆرا لە خولەکى ٨٣دا تۆماریکرد، تیبۆ کۆرتواى گۆڵچى یانە مەدریدیەکەش بە باشترین یاریزانى یارییەکە دیاریکرا.
    بەمەش ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەى ٨٦ خاڵ پلەى یەکەمى ڕیزبەندى خولەکەى بەدەستهێنا و بۆ ٣٤یەمین جار لە مێژوویدا نازناوى خولەکەى بەدەستهێنا، ڤیاڕیاڵیش لە پلەى پێنجەمدایە و ٥٧ خاڵى هەیە.