لیڤەرپوڵ داوای لێبوردنی لە ڕیاڵ مەدرید کرد

وەرزش
  • 15-04-2021, 10:44
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    پۆلیسی لیڤەرپوڵ لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشکردنە سەر پاسەکەى ڕیاڵ مەدریدی دەستپێکرد.
    پۆلیسی شاری لیڤەرپوڵ دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کرد بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەى شەوی ڕابردووهێرشیان کردە سەر پاسی گواستنەوەى یاریزانانی ریاڵ مەدرید بۆ یاریگای ئانفێڵد.
    بەرپرسانی پۆلیسی شارەکە ئاشکرایانکرد، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها شوشەى دەرەوەى پاسەکە شکاوە کە پێدەچێت ئەو کارە بە بەرد ئەنجامدرابێت و خۆشبەختانە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید لەو کارە نەخوازراوەدا سەلامەت بوون.
    شەوى ڕابردوو لەلایەن چەند هاندەرێکی لیڤەرپوڵەوە بە بەرد و یارییە ئاگرینەکان هێرشکرایە سەر ئەو پاسەى یاریزانانی ڕیاڵ مەدریدی بۆ یاریگای ئانفێڵد دەگواستەوە و بەو هۆیەشەوە یانەى لیڤەرپوڵ بە فەرمی داوای لێبووردنی لە یانەى ڕیاڵ مەدرید و ئەو کارەشی بەکارێکی دوور لە شارستانی و مرۆڤایەیەتی ناوبرد.