ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا حه‌وت تاوانبار ده‌ستگیرده‌كات وده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ك ومووشه‌كى كاتیۆشاش ده‌گرێت

ئەمنی
  • 14-04-2021, 14:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند حه‌وت تاوانبار ده‌ستگیركراون وده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ك ومووشه‌كى كاتیۆشایش له‌ناوچه‌كه‌ جیاجیاكانى به‌غدا گیراوه‌.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هێزێك له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ئه‌ركى پشكنینى له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى به‌غدا وله‌میان كه‌رتى به‌پرسیارێتى خۆى ئه‌نجامداوه‌".
    وتیشى"هێزه‌كه‌ 7تاوانبارى ده‌ستگیركردووه‌،وده‌ستیشى به‌سه‌ر جه‌كێك جۆرىm4 وكه‌ره‌سته‌ى 150 گوللـه‌یی ومووشه‌كێكى كاتیۆشا و10 ده‌مانچه‌ وكه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆرى 429گوللـه‌یی وئامێرێكى مۆتۆریلایه‌یشى گرتووه‌".