کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل پلانی ھەیە ٤٠٠ بارھەڵگر و ٤هه‌زار ئۆتۆمبێل دروست بکات

ئابوری
  • 12-04-2021, 14:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمپانیای نیشتمانی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل، کارەکانی دەستپێدەکاتەوە و پلانی ھەیە  ئەمساڵ ٤٠٠ بارھەڵگر و ٤٠٠٠ ئۆتۆمبێل دروست بکات.
    حافز عەبود مەجید بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نیشتمانی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) باسی لە پلانی ساڵانەی کۆمپانیاکەی کرد کە لەسەر داوای کڕیاران دەبێت و بۆ ئەمساڵیش بە نیازن ٤٠٠ بارھەڵگر و ٤٠٠٠ ئۆتۆمبێل بخەنە بازاڕەوە.
    ڕوونیشیکردەوە، دووبارە بەگەڕخستنەوەی کارگەی دروستکردنی تراکتۆری عەنتەر یەکێکی ترە لە کارەکانی کۆمپانیاکە کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە لە کار کەوتووە، جۆری ئۆتۆمبێلەکانیش لە سایبای عێراقی و پیجۆ و کیا و فۆردە و دەبێتە ھەنگاوێکی مێژووی لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا لە عێراق.
    پڕۆسەی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلەکانیش بە ٣٠ قۆناغی جیاوازدا لەناو کارگەدا تێدەپەڕێت تا بە شێوازی کۆتایی دەگاتە دەستی بەکاربەر و لە ھەمان کاتیشدا مووچەی کارمەند و ئەندازیارەکانیشی کۆمپانیا دابینی دەکات و ناکەوێتە سەر حکومەت.