دادگای فیدڕاڵی: رێگە نادرێت هاوڵاتی عێراقی رادەستی هیچ وڵاتێكی بیانی بكرێت

  • 4-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمرۆ یەك شەممە، تەئكیدیكردەوە رێگەنادرێت هاوڵاتی عێراقی رادەستی هیچ وڵاتێكی بیانی بكرێت، رونیشیكردەوە دەستوری عێراق لە ساڵی 2005 و یاسای دادگای تاوان ژمارە (23) لە ساڵی 1973 رێگە بەو رێكارە نادەن. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، دادگای باڵای فیدڕاڵی رایدەگەیەنێت پرسی رادەستكردنی هاوڵاتی عێراقی بە هەر وڵاتێكی بیانی پێشتر بڕیاری لەبارەوە دەكراوە و لەساڵی 2015دا ئەو پرسە یەكلاییكراوەتەوە. رونیشیكردەوە بریارەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بەبۆنەی تانەی دەستوری مادەی (40/ج) لە رێكەوتننامەی ریاز دەركرا بە پەسەندكردنی بە یاسای ژمارە (110) لە ساڵی 1983 كە دەڵێت پێویستە ئەو كەسانەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە بە ئامادەبوون یان ئامادەنبوونی رادەستی ئەو لایەنەبكرێت كە سزاكەی دەركردووە. لەوبارەیەوە دادگای باڵای فیدڕاڵی دەڵێت بە بڕیاری ژمارە (16) پرسی دەستوری نەبوونی مادەی (40/ج) لە رێكەوتننامەی ریازیان یەكلاییكردوەتەوە.