بهغدا-اهع
دهزگاى دژه تیرۆر،ئهمڕۆ چوارشهممه،رایگهیاند شێوازێكی نوێ بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی “گروپە تیرۆرستییەكان” دەگرنەبەر كە دەبێتە زامنی ڕێگری لە هاتوچۆ و جموجۆڵی تیرۆرستان لە ناوچە جیاجیاكاندا.
عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگهیاند:" ستراتیژ و پلانێك دانراوە بۆ گۆڕینی مامەڵەی دژ بە گروپە تیرۆرستییەكان بۆ ڕێگری لە جموجوڵ و ئەنجامدانی كردەكانیان".
وتیشی"هەماهەنگی لەنێوان هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە و، زیاتر لە 100 قەناس بڵاوەپێكراون بۆ لەناوبردنی پاشماوەی چەكدارانی داعش".
ههروهها باسیشی لە ئۆپراسیۆنی سەربازیی (شێری ئامادە) كرد و وتی، لەو ناوچانە جێبەجێكراون كە گەیشتنی كەرتە ئەمنییەكان پێیان ئەستەمە بەهۆی ئەوەی ناوچەی چڕ و شاخاوییە و بە خاڵی جیاكەرەوەی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری دادەنرێت.
مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا