ئه‌ڵمانیا:مێركڵ هۆشدارى ده‌دات له‌ مەترسییەکانی کۆرۆنای گۆڕاو له‌ وڵات

جیهانی
  • 23-03-2021, 08:48
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع


    راوێژکاری ئەڵمانیا بۆ مانگێکی دیکە رێکارەکانی دژ بە کۆرۆنا درێژدەکەنەوە، بۆ جەژنی قیامەش هەموو ئەو شوێنانە دادەخەنەوە، کە قەرەباڵغی دروستدەکەن.


    مێرکل لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیی لەگەڵ حاکمی هەر 16 هەرێمەکەی ئەڵمانیا، قەدەخەی نیوەچڵی درێژکردەوە. رێکارەکان تاوەکو 28ی ئادار راگەیێندرابوون، بەگوێرەی رێوشوێنی نوێ، تاوەکو 18ی نیسان بەردەوام دەبن.
     
    تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەڵمانیا بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو لە زیادبووندایە، هەفتانە لە وڵاتەکە لە هەر 100 هەزار کەس 100 کەس تووشی کۆرۆنا دەبن.
     
    مێرکل گوتی من پێشتر باسی مەترسییەکانی کۆرۆنای گۆڕاوم کردبوو، لەکاتی درێژکردنەوەی قەدەخەی هاتووچۆ، راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی: "بەداخەوە دەبێت وچانێکی بەپەلە وەرگرین".
    ئەنگێلا مێرکل گوتی ئەم رێوشوێنانە بۆ ئەوەن رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا کەمکەینەوە. 
    سه‌رچاوه‌:روسیا ئه‌لیه‌وم