نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ورده‌كارى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ تاران ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • 1-02-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    جینین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ورده‌كارى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ تارانى پایته‌ختى ئێران خسته‌ڕوو،وئاماژه‌ى به‌وه‌دا سه‌ردانه‌كه‌ى له‌چوارچێوه‌ى پشتیوانى سه‌قامگیرى عێراقدایه‌.
    نوسینگه‌ى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"بلاسخارت ڕۆژانى 31ى كانونى دووه‌م و1ى شوبات سه‌ردانى تارانى كردووه‌،وله‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێرانى تاوتوێى پرسه‌ هه‌رێمییه‌كانى كردووه‌،ئه‌مه‌یش له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى بۆ پشتیوانیكردنى كردنى سه‌قامگیرى له‌عێراقدا".
    ئاماژه‌یشیدا"پێشووتر نوێنه‌رى تایبه‌ت سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك وڵاتى ناوچه‌كه‌ى كردووه‌،له‌نێویشیاندا ئێران ،ئه‌م سه‌ردانانه‌ بۆپته‌وكردنى راسپاردنى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ بۆ هاریكارى عێراق(یۆنامى)به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ژماره‌ 2522(2020)،كه‌بریتییه‌ له‌ڕێكخستنى دانوستان وهاریكارى هه‌رێمى ،له‌نێویشیاندا پرسى ئاسایشى سنور ووزه‌ وبازرگانى وژینگه‌ وئاو وژێرخان وته‌ندروستى گشتى وپه‌نابه‌ران".