هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى گورزێكى ئاسمانى له‌ زنجیره‌ چیاى مه‌كحول ئه‌نجامده‌دات

ئەمنی
  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەشكەوتێكی داعشیان لە چیای مەكحول بۆردوومانكرد.
     
    بەپێی راگەیێندراوێکی شانەكه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" بەپشتبەستن بە زانیاریی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی لەبارەی بوونی شانەیەكی "تیرۆریستی" لە زنجیرە چیای مەكحول فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هاوماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەشكەوتێكی چەكدارانی داعشیان لە زنجیرە چیای مەكحول لە باكووری پارێزگای سەلاحەدین بۆردوومان كرد".
    ئاماژەی بەوەشكردووە "دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان بەو شوێنەی بەئامانجکراوە، ژمارەی كوژراوانی چەكدارانی داعش رادەگەیەنین".