حه‌لبوسى و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌كه‌ن

  • 8-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    محه‌مه‌د حه‌لبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دیڤید شینکر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاریكاری نێوان هه‌ردو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان كرده‌وه‌.
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ئەمرۆ سێشەممە، محەمەد حەلبوسی پێشوازی کرد لەدیڤید شینکر و لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی نێوان هەردو وڵات و بارودۆخی هه‌رێمیی و نێودەوڵەتی کرا لەگەڵ چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.
    لە دیدارەکە جه‌خت کرایەوە لەسەر بەردەوامبونی هاریکاری نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەرجەم بوارەکان بەپێی بەرژەوەندییەکانی هەردولا و لە چوارچێوەی وتوێژی ستراتیجی نێوان هەردو وڵات.
    یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جه‌ختیکردەوە لەسەر پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لە پێناو پتەوکردنی هاوبەشی و پشتیوانی عێراق بەمەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری.