كازمى فه‌رمانیدا به‌دووباره‌ كاركردن به‌سیسته‌مى جێگره‌وه‌ بۆ یه‌كه‌ وپێكهاته‌ وسه‌رجه‌م فه‌رمانده‌یییه‌كان

ئەمنی
  • 18-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،فه‌رمانێكى ده‌ركرد به‌دووباره‌ كاركردن به‌سیسته‌مى جێگره‌وه‌ بۆ یه‌كه‌ وپێكهاته‌ وسه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ییه‌كان.
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ قوربانییه‌ به‌رده‌وامه‌كانى سوپاى قاره‌مانمان،فه‌رمانیدا به‌دووباره‌ كاركردن به‌سیسته‌مى جێگره‌وه‌ بۆ یه‌كه‌ وپێكهاته‌ وسه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ییه‌كان".