حه‌لبوسى و باڵیۆزى ئستورالیا وتوێژى دابینكردنى پاڵپشتى كردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان ده‌كه‌ن

  • 12-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    محه‌مه‌د حه‌لبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازیكرد لە  جوان لوندیس باڵیۆزی ئوسترالیا،و هه‌ردولا تاوتوێى پرسى پاڵپشتى كردنى گه‌رانه‌وه‌ى ئاوه‌راكان كرد.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" حه‌لبوسى پێشوازی كرد لە جوان لوندیس باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە عێراق و سوپاسی كرد و هیوای گەشەسەندن و سەقامگیری بۆ عێراق خواست لەگەڵ بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریكاری نێوان هەردوو وڵات بەپێی بەرژەوەندی هەردوولا.
    هەر لە دیدارەكە تاوتوێی رۆڵی گۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرا لەبەردەوامی هاریكاریكردنی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و پشتیوانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و كۆتاییهێنان بەو دۆسێیە.