کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بۆ پاڵپشتی کردنی گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە کەرکوک سازکرا

ئەمنی
  • 23-10-2020, 00:00
  • +A -A

     


    بەغدا-اەع

    جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان،وفەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی،وفەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لەپارێزگای کەرکوک لەگەڵ پارێزگار،ئەمڕۆ ھەینی،کۆبوونەوەیەکی ئەمنییان سازکرد بۆ پاڵپشتی کردنی گەڕاندنەوەی سەقامگیری لەپارێزگاکە.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردوە"لەکۆبوونەوەکە ژمارەیەک بابەتی جێی بایەخی ھاوبەش تاوتوێکراوە،لەسەروویشیانەوە،پتەوکردنی ئاسایش وپاڵپشتی کردنی گەڕاندنەوەی سەقامگیری،ولەنزیکەوە چاودێریکردنی ڕەوشی پارێزگاکە،وتاوتوێکردنی پلانەکان وپتەوکردنیان،بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بەڕاوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش".
    ڕاگەیەندراوەکە وتیشی"بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی ھاریکاری ھاوبەش لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان وھاوڵاتی"،ئاماژەیشیدا"لەکۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنی ئامادەی بوون".