حەربیە :سەرجەم ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک لەژێر کۆنترۆڵی ئاسایشیدان

ئەمنی
  • 23-10-2020, 00:00
  • +A -A

     


    بەغدا-اەع
    فەریق ڕوکن سەعەد حەربیە فەرماندەی ناوەندی ئۆپراسیۆنە پێشکەوتووەکان لەکەرکوک،ئەمڕۆ ھەینی،دووپاتیکردووە،
    سەرجەم ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک لەژێر کۆنترۆڵی ئاسایشیدان.
    حەربیە لەلێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع) ڕایگەیاند"لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکانی بارەگای پێشکەوتووی کەرکوک سەرجەم ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ئاسایشیدا"،ئاماژەیشیدا"ھێزە ئەمنییەکان لەو ناوچانەی لەلایەن تیرۆرستانى داعشەوە داگیرکرابوو پێشڕەوی کردووە،بۆیە ھیچ حاڵەتێکی تەقیینەوە یان بۆردوومانکردن یان کردەوەی تیرۆرستی لەم ناوچانە بوونیان نییە،ھەروەھا"ھاوکاریش ھەیە لەلایەن ھاوڵاتیانەوە لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان وحەشدی شەعبی".
    ڕوونیشیکردەوە"ھەندێک لەگوندەکان بێبەشن لەخزمەتگوزاری ئاو وڕێگاوبان،ئەمەیش بۆتە ڕێگر لەبەردەم گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی ھەندێک لەگوندە زۆر دوورەکان کەدەکەوێتە لێواری زنجیرە چیای حەمرین"،دووپاتیشیکردەوە"دوای گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ گوندەکانی خۆیان ودابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ پارێزگای کەرکوک ،وکێڵاندنی زەوییەکان لەلایەن جووتیاران لەژمارەیەک لەو گوندانە لەئێستادا ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک سەقامگیرە وئەو ئاوارانەی کەماون بەئارامی دەگەڕێنەوە".