به‌غد-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،بۆ هایكۆ ماس هاوتا ئه‌ڵمانیه‌كه‌ى جه‌ختیكرده‌وه حكومه‌تى عێراق چه‌ند رێكارێكى ئه‌منى ،سیاسى ،دبلۆماسى،گرتوه‌ته به‌ر بۆ راگرتنى هێرشه‌كانى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و فڕۆكه‌خانه.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" فوئاد حسێن په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له هایكۆ ماس هاوتا ئه‌ڵمانیكه‌ى پێگه‌یشتووه،له په‌یوه‌ندیه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى دو قۆڵى نێوان هه‌ردو وڵات كرا،هه‌روه‌ها باس له بریارى ئیداره‌ى ئه‌مریكاوه كرا له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌ى له به‌غدا"،رونیكرده‌وه "وه‌زیرى ده‌ره‌وه دڵ گرانى خۆى له‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مریكا ده‌ربڕى سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌م بریاره په‌یوه‌ندى به‌سه‌روه‌رى ئه‌مریكاوه هه‌یه وبه‌ڵام ئه‌نجامى باشى بۆ گه‌لى عێراق نابێت".
به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه حسێن جه‌ختیكردوه‌ته‌وه" حكومه‌تى عێراقى چه‌ندین رێكارى ئه‌منى و سیاسیى و دبلۆماسى گرتوه‌ته به‌ر بۆ راگرتنى هێرشه موشه‌كیه‌كانى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، به‌منزیكانه‌ش ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست دیێت".