پرۆسەكانی نەینەوا: 10 تیرۆریستی داعش لەگوندێكی سەر بە موسڵ كوژران

ئەمنی
  • 29-01-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانەی نەینەوا، ئەمرۆ دوو شەممە، ئاشكرایكرد 10 تیرۆریستی داعشیان كوشتووە كاتێك ویستویانە دزە بكەنە گوندی حەویجەی سەر بە ناحیەی حەمام عەلیل لە باشوری موسڵ. لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە ژوری پرۆسەكانی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند: فرۆكە جەنگیەكانی عێراق بە هاوكاری فرۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیویانە 10 تیرۆریستی داعش بكوژن لە كاتێكدا ویستویانە دزە بكەنە گوندی حەویجەوە. ئەو سەرچاوەیە وتیشی هەفتەی رابردوو پرۆسەیەكی فراوانیان ئەنجامداوە و 80 تیرۆریستی داعشیان كوشت و دەیانی تریشیان دەستگیر كرد، وتیشی لە ئێستادا هێزە ئەمنیەكان گەمارۆی ئەو گوندەیان بە تەواوی داوە بەمەبەستی دەستپێكردنی پرۆسەیەكی ئەمنی تر دوای ئەوەی دەروازەكانیان داخستووە.