پرۆسەكانی نەینەوا: هێزە ئەمنییەكان 3 تیرۆریستیان لەقەزای مەخمور كوشت

ئەمنی
  • 27-01-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی نەینەوا ئەمرۆ شەممە كوژرانی 3 تیرۆریستی داعشی لە قەزای مەخمور راگەیاند. لەوبارەیەوە نەقیب عیماد بەیاتی لە ژوری پرۆسەكانی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: هێزە ئەمنیەكان توانیویانە 3 تیرۆریستی داعش لە دووەم پەلاماریان بۆ سەر قەزای مەخمور لە باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ بكوژن. بەیاتی وتیشی هێزە ئەمنیەكان لە یەكەم بازگەی دەروازەی قەزای مەخمور روبەروی پەلامارێكی تیرۆریستانی داعش بونەتەوە و 3 تیرۆریستیان كوشتووە و یەكێكیشیان دەستگیر كردوە و دەستیشیان گرتوە بەسەر چەك و تەقەمەنیەكانیاندا، رونیشیكردەوە كە هێزە ئەمنیەكان گەمارۆی تەواوی قەزاكەی داوە و هەڵمەتێكی بۆ گەڕان و پشكنین بەمەبەستی دەستگیركردنی ئەوكەسانەی لە كردەوە تیرۆریستیەكانەوە تێوەگلاون دەستپێكردووە.