پرۆسەكانی نەینەوا: لە ناوچەی حەمام عەلیل 8 تیرۆریست كوژران

ئەمنی
  • 3-01-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع عەمید ئەحمەد سەلیم فەرماندەی پرۆسەكانی نەینەوا ئەمرۆ چوار شەممە رایگەیاند 8 تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەی حەمام عەلیل ( 20 كیلۆمەتر لە باشوری مەسڵ) كوشتووە. فەرماندەی پرۆسەكانی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند هێزێكی هاوبەش گەمارۆی ناوچەیەكی دابوو كە حەمام عەلیل بە گوندی شەمیسات دەبەستێتەوە دوای ئەوەی زانیان پێگەیشتبوو سەبارەت بە دزەكردنی تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچەكە. وتیشی ئەو هێزە 8 تیرۆریستی كوشت و سیانی تریشی دەستگیركرد و بۆ بارەگای فەرماندەیی لە نەینەوا گواستنەوە.