لە موسڵ 4 تیرۆریستی داعش كوژران

ئەمنی
  • 7-02-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع ژوری پرۆسەكان لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ئەمرۆ چوار شەممە رایگەیاند: هێزەكانی حەشدی شەعبی توانیویانە 4 تیرۆریستی داعش لەخۆرئاوای موسڵ بكوژن. لای خۆیەوە نەقیب ئەحمەد عەبید بەرپرس لەژوری پرۆسەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع)ی راگەیاند: هێزەكانی حەشدی شەعبی توانیویانە 4 تیرۆریستی داعش بكوژن و دەستیش بەسەر چەك و تەقەمەنیەكانیاندا بگرن، ئەوەش دووەم هەوڵی شكستخواردوی تیرۆریستانی داعشە لە گوندی (تەل سفوك) كە دەكەوێتە سەر سنوری نێوان عێراق و سوریا، ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ سێ شەممە تیرۆریستان هەوڵیاندابوو لە سنوری سوریاوە دزە بكەنە ناو خاكی عێراقەوە و بچنە ناو گوندی ( تەل سفوك) لە خۆرئاوای موسڵ، لەدوای روبەروبونەوەشیان لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبی لەكاتی پێویستدا توانرا شكست بەو هەوڵەیان بهێنرێت و 5 تیرۆریستی داعیشیش كوژران.