كازمى ڕێنمایی دا به‌ڕه‌وانه‌كردنى تیمێكى پزیشكى بۆ هه‌ولێر بۆ چاودێریكردنى ڕه‌وشى ڕاهێنه‌ر نازم شاكر

ناوخۆ
  • 7-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    تیمی پزیشكى ڕاسپێردراو له‌لایه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى ڕه‌وشى ڕاهێنه‌ر نازم شاكر كه‌توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته‌ پارێزگاى هه‌ولێر.
    عه‌دنان درجال وه‌زیرى وه‌رزش ولاوان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌سپێشه‌خه‌رییه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رخه‌رى پێگه‌ى گه‌وره‌ى هه‌ردوو سێكته‌رى وه‌رزش ولاوانه‌،وبایه‌خدان به‌ئه‌ستێره‌كان كه‌خزمه‌تى هه‌ڵبژارده‌ نیشتیمانییه‌كانیان كردووه‌ وناوى عێراقیان له‌گۆڕه‌پانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رزكردۆته‌وه‌.
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وهه‌ردوو وه‌زاره‌تى لاوان وته‌ندروستى هه‌رێم وبه‌رپرسانى كردووه‌،كه‌درێغییان نه‌كردووه‌ له‌پێشكه‌ش كردنى هاریكارى وخزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى وچاره‌سه‌رى بۆ كاپتن نازم شاكر".