حه‌لبوسى وبارزانى پرسی فره‌بازنەیی یاسای هەڵبژاردنه‌كان تاوتوێده‌كه‌ن

  • 6-09-2020, 00:00
  • +A -A

     هه‌ولێر-اه‌ع

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە لە هەولێر،له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان،پرسی فره‌بازنەیی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ چەند یاسایەكی پێویست تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى  سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی كۆی بارودۆخ و دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات كرا، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە سەپاندنی شكۆى وڵات و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و دەستەبەركردنی تەواوی پێداویستیەكانی هەڵبژاردنێكی ئازاد كە گوزارشت لەخواستى هاوڵاتیان بكات.
    وتیشى"لەدیداره‌كه‌داتاوتوێی پرسی فره‌بازنەیی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا، لەگەڵ چەند یاسایەكی پێویست بۆ قۆناغی داهاتوو، لەنێویاندا هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى  سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لەدیدارەكە جه‌ختكرایەوە لەسەر گرنگی هاوهەڵوێستی نێوان هێزە سیاسیەكان، و لە ئەستۆگرتنی بەرپسیارێتی بەمەبەستی تێپەڕاندنی بەربەست و قەیرانەكان، و بەردەوامبوونی وتوێژەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوردا، و كاركردن بۆ سەرخستنی بەرژه‌وەندی باڵای نیشتمانی، و بەدیهێنانی دادی كۆمەڵایەتی.