راگه‌یاندنى ئه‌منى:له‌ئه‌نجامى ته‌قه‌كردن له‌ كه‌ركووك 8 سه‌رباز شه‌هید وبرینداربوون

ئەمنی
  • 24-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،له‌ئاكامى هێڕشێكى تیرۆرستانى داعش له‌كه‌ركوك 8 جه‌نگاوه‌ر شه‌هید وبرینداربوون.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"تیرۆرستانى داعش ته‌قه‌یان كردووه‌ له‌یه‌كێك له‌مه‌فره‌زه‌كانى فه‌وجى سێى لیواى بیست له‌فیرقه‌ى پێنج له‌ناوچه‌ى داقووق وله‌سه‌ر ڕێگاى گشتى كه‌ركووك".
    وتیشى"له‌ئاكامى هێڕشه‌كه‌ 4 جه‌نگاوه‌ر شه‌هیدبوون و4 دیكه‌ برینداربوون".