سزای 175 ساڵ زیندانی بەسەر لاری نەسار سەپێندرا

جیهانی
  • 25-01-2018, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع دادگای ئەمریكا ئەمرۆ پێنج شەممە، سزای 175 ساڵ زیندانی بەسەر لاری نەسار سەپاند كە پزیشكی هەڵبژاردەی جومناستیكی ئەمریكا بوو بەهۆی دەستدرێژی كردنی بۆ سەر چەندین كچە یاریزانی ئەو هەڵبژاردەیە، پێشتریش دادگا وتەی لە 160 قوربانی وەرگرتبوو. دادوەریش داوای لێبوردنی لاری نەساری رەتكردەوە لەبەرامبەر تاوانەكەیی و بە هەوڵێك بۆ لەخشتەبردنی دادگای لەقەڵەمدا و رایگەیاند ئەو تاوانبارە دەبێت تەواوی ژیانی لە زینداندا بەسەربەرێت. لاری نەسار كە تەمەنی 54 ساڵە دانی بە 10 تاواندا نا كە روبەروی كراوەتەوە لەبەرامبەر یەكێك لەو تاوانەشدا كەهەڵگرتنی وێنەی سیكسی منداڵانە، سزای 60 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، دواتریش لێكۆڵەران 37 هەزار وێنەی هاوشێوەیان لە كۆمپیتەرەكەیدا دۆزییەوە كە وێنەی منداڵی تەمەن 6 ساڵی تێدایە. ئابروچوونی ئەو دكتۆرە ئەمریكیە لەمانگی ئەیلولی رابردوو ئاشكرابوو كاتێك ریتچڵ دینولاندەر كچە یاریزانی ئەمریكی لەچاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند لەلایەن لاری نەسارەوە دەستدرێژی كراوەتەسەری.