ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رزی یاسادانان بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ درێژده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 10-05-2024, 14:40
  • +A -A

    به‌غداد-INA

     ڕۆژی  پێنجشەممە ،سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا، یەکەم وه‌رزی  یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ درێژ بکاتەوە.

    فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه‌ ، ڕایگەیاندووە، “بە پشتبەستن بە مادەی 58ی دەستوور، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی وه‌رزی یەکەمی یاسادانان، بۆ ساڵی سێیەمی یاسادانان، لە… خولی پێنجەمی هەڵبژاردن،بۆ ماوەی سی ڕۆژ.