وەزارەتی نەوت: داهاتى هه‌نارده‌ى نه‌وتى مانگی ئایار 2 ملیار 136 ملیۆن دۆلاره‌

  • 24-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئایاری ڕابردوو و بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەو مانگەدا بایی 2 ملیار و 136 ملیۆن و 83 هەزار دۆلار نەوتیان فرۆشتووە.
     
    بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، 99 ملیۆن و 585 هەزار و 283 بەرمیل نەوتی خاو هەناردە کراوە، و داهاتەکەی 2 ملیار و 136 ملیۆن و 83 هەزار دۆلار بووە.
    عاسم جیهاد،وتەبێژی وەزارەتی نەوت  لە ڕاگەیەندراوێکدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌  رایگه‌یاند:"کۆی بڕی هەناردەی نەوتی خاوی بۆ مانگی ئایاری ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڵاوکردەوە کە بڕەکەی 96 ملیۆن و 39 هەزار و 852 بەرمیل بووە، داهاتەکەشی 2 ملیار و 60 ملیۆن و 23 هەزار دۆلار بووە، لەکاتێکدا بڕی هەناردەی نەوتی کەرکووک لەڕێی بەندەری جەیهان 3 ملیۆن و 545 هەزار و 431 بەرمیل بووە، داهاتەکەشی 76 ملیۆن و 59 هەزار و 290 دۆلار بووە.
     
    جیهاد ئاشکراشیکرد کە لە مانگی ئایاردا یەک بەرمیل نەوتیان بە 21 دۆلار و 450 سەنت فرۆشتووە.