وەزارەتی نەوت: لەمانگی حوزەیرانی رابردوو زیاتر لە 105 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و داهاتەكەی زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە

  • 1-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع وەزارەتی نەوت رێژەی هەناردەی نەوت و داهاتەكەی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوكردەوە بەپێی ئەو سەرژمێرییە سەرەتاییەی كۆمپانیای سۆمۆ بۆ فرۆشتنی نەوت ئاشكرایكردووە. لای خۆیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" رێژەی هەناردەكردنی نەوت لە مانگی حوزەیراندا 105 ملیۆن و 640 هەزار و 160 بەرمیل نەوت بووە، داهاتەكەشی لە (7) ملیار و (323) ملیۆن و (150) هەزار دۆلار بووە. وتیشی هەناردەكردنی نەوت لە رۆژێكدا گەیشتوەتە (3) ملیۆن و (521) هەزار بەرمیل، یەك بەرمیل نەوتیش بە (69.322) دۆلار فرۆشراوە.