اه‌ع به‌یاننامه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ گه‌لى عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌ دواى تێپه‌ڕبوونى مانگێك به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌ بوێره‌كه‌ى

  • 3-11-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغدا-اەع
    عادل عەبدولمەھدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ،ئەمڕۆ یەکشەممە،بەبۆنەی تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر خۆپیشاندانەکان ،بەیاننامەیەک بۆ گەلی عێراق بڵاوکردەوە ئەمەیش دەقی بەیاننامەکەیە:
    بەناوی خوای بەخشندە ودلۆڤان 
    (رب اجعل هذا بلداً امناً وارزق اهله من الثمرات) صدق الله العلي العظيم
     
    ئەی گەلی خۆشەویستمان،
    سڵاوی خواتان لێبێت
    ماوەی مانگێک بەسەر خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان
    تێدەپەڕێت کەلەپارێزگاکانی عێراق بەرپابوو،بەتایبەت بەغدا وباشووری وڵات ،کەتیایدا گەل بەڕاشکاوی گوزارش لەبۆچوونی خۆی کرد لەبارەی سیستەمی سیاسی وھەڵبژاردنەکان وئەرکی حکومەت وچاکسازییە خواستەکان چ سیاسی بێت یان مافەکان یاخود خزمەتگوزارییەکان . دیمەنێکی گەشاوە ودڵخۆشکەر ھاوەڵی خوپیشاندانەکان بوو ونیشانەی شارستانیەت وھێمنی عێراقیەکانە بۆیە خۆپیشاندانەکان بوونە فیستیڤاڵێکی میللی وتیایدا ھێزە ئەمنییەکان وخۆپیشاندەران شان بەشان لەیەکڕیزی وھاوکارییەکی بێ وێنە بوون بۆ پاراستنی جەماوەرێتی
    خۆپیشاندانەکان  ومۆرکی ئاشتەوایی کەتەنھا دوو ڕێکار بەلاڕێدا دەیانبات،
     
    یەکەم بەردەوامی لێکەوتنەوەی قوربانی لەھەردوولا سەرباری ئەوەی ژمارەکان کەمترە لەدە ڕۆژی یەکەمدا،بەڵام ھەموو دڵوپە خوێنێک بڕێژێت بەنرخ ودڵھژێنە ودەبێت ڕابگیرێت.
    ودووەمیش کۆمەڵە کەسانێکی درەوەی یاسا بەردەوامن لەدەستدرێژییە کردنە ھێزە ئەمنیەکان کەھەوڵی پاراستنی خۆپیشاندەران وپەرژەوەندییە گشتی وتایبەتەکانی وڵات دەدەن.ئەم کۆمەڵە کەسانە ھیچ پەیوەندییەکیان بەخۆپیشاندەرانەوە نییە بەڵکو خۆیان لەنێو خۆپیشاندەران پەردە پۆش کردووە ووەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەھێنن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی بڕینی ڕێگاوبان وسووتان وتاڵاکردن وپێکدادان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان لەڕێگای بەکارھێنانی بۆمبی مۆلۆتۆف ومەنجەنیق وبۆمبی دەستی وچەکە ئاگرینەکان وچەقۆ وچەند کەرەسەیەکی تر.لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان ڕاسپارد بەسەرۆکایەتی بەڕێز وەزیری تەندروستی وچەند لایەنێکی حکومی وناحکومی بۆ لێکۆڵینەوە کردن لەجۆری ئەو کەرەسانەی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بەکارھێنراوە لەکاتی بەرگری کردنیان لەپێگەکانیان،بەتایبەتیش گوللەکانی فرمێسکڕێژ .چونکە ھێشتا ڕێنماییەکان تووندن لەبارەی بەکارنەھێنانی فیشەکی زیندوو یان ھەر چەکێکی کووشندە،وھێزە ئەمنییەکانیش نابێت ھیچ ھەنگاوێکی بڵاوەپێکردن یان ھێڕش کردن ئەنجام بدەن بەڵکو دەبێت لەحاڵەتی بەرگرییدا بێت دژی ھێرشەکانی ئەو کەسانەی لەدەرەوەی یاسان چ ئەوانەی دەیانەوێت بەربەستەکانی ھێزە ئەمنییەکان لەسەر ھەردوو پردی سنەک وکۆماری وچەند شوێنێکی تر تێپەڕێنن یان ئەوانەی ھێڕش دەکەنە سەر بارەگاکان وبەرژەوەندییە حکومی وتایبەتەکان لەبەغدا وپارێزگاکان.
    ھێزە ئەمنییەکان بانگەوازی بۆ زۆربەی خۆپیشاندەران وچالاکوانان وڕێکخراوەکان کرد سەردانی بەربەستە ئەمنییەکان بکەن بۆ بینینی قەبارەی ھێڕشەکان وشێوازەکانی وکردەوەکانی توندوتیژی کەلەلایەن ئەو کەسانەی لەدەرەوەی یاسان ئەنجام دەدرێت.
     خۆپیشاندانەکان ئەنجامی زۆریان پێکاوە وپاڵنەرێک بوو بۆ ئەوەی ھەر سێ سەرۆکایەتێکە پێداچوونەوەی ھەڵوێستەکانیان بکەن .بۆیە جموجۆڵێکی سیاسی فراوان بەدی کرا،وکۆمەڵێک بڕیار دەرکران بۆ بەدەمەو ھاتنی زۆربەی ئەو داواکارییانەی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە پێشکەش کران.: