وەزارتی ناوخۆ بەیاننامەیەک بڵاو ده‌كاته‌وه‌ لەباره‌ى خۆپیشاندانەکانه‌وه‌

ئەمنی
  • 26-10-2019, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

     وەزارەتی ناوخۆ ،ئەمڕۆ شەممە،بەیاننامەیەکی گرنگی بڵاوکردەوە لەبارەی ڕووداوەکان کەھاوەڵی خۆپیشاندانەکانی بەغدا وچەند پارێزگایەکی تر بوو.
    ئەمەیش دەقی بەیاننامەکەیە:
    لەکاتێکدا وەزارەتی ناوخۆ ستایشی ھەڵوێستی گەورەی باوکایەتی مەرجعیەتی باڵای ئاینی دەکات لەمیان ڕاسپاردە بەنرخەکانی لەوتاری ھەینی،وەزارەتی ناوخۆ جەخت لەوە دەکاتەوە خۆپیشاندانی ئاشتی مافێکە لەلایەن دەستووری عێراق ویاسای کارپێکراوی عێراقییەوە پارێزراوە بەو پێیەی گیانی ھاوڵاتیان بپارێزرێت ودەستدرێژی نەکرێتە سەر موڵکی گشتی وتایبەتدا،
    بۆیە ژمارەیەک خۆپیشاندان لەبەغدا وپارێزگاکان روویاندا،ولێرە دەمانەوێت ھەڵوێستی گشتی لەبارەی کۆی ڕووداوەکان بەم شێوەیە بخەینەڕوو:
    1- ھێزە ئەمنییەکان بەوپەڕی ئارامی وبەرپرسیارێتییەوە خۆپیشاندەران وشوێنی خۆپیشاندانەکانیان پاراستووە ،ئەویش لەڕێگای بەکارنەھێنانی چەکی ئاگرین یان زەبری ھێز بەرامبەر خۆپیشاندەران بەھیچ شێوەیەک لەشێوەکان.
    2- ژمارەیەکی زۆر لەھێزە ئەمنییەکان ریزەکانیان بەئامانج کران ئەمەیش بووە ھۆی شەھید بوون وبرینداربوونی ژمارەیەکیان بەھۆی قۆرخکردنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە لەلایەن کەسانێکەوە لەڕێگای دەستدرێژی کردنە سەر ھێزە ئەمنییەکان بەچەکی ئاگرین ونارنجۆکی دەستی وچەند کەرەسەیەکی تر وەکو بەرد لەمیان بەلاریدا بردنی خۆپیشاندانەکان لەڕێرەوی ئاشتەوایی خۆیدا.   
     
    3- کەوتنی ژمارەیەک شەھید وبریندار بەھۆی پێکدادانەکانی نێوان پاسەوانانی دەزگاکان وبارەگاکانی ھێزە سیاسیەکان بەبەرچدانەوەی ھێرشکەران کەھەڵیانکوتابووە سەریان وبارەگای ئەو ھێزانەیان سووتاند.
    4- تۆمارکردنی حاڵەتێکی زۆر لەدەستدرێژی کردنە سەر باڵەخانە حکومییەکان وقوتابخانەکان وموڵکی گشتی وتایبەت وبارەگای بزووتنەوە سیاسیەکان،بۆیە چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری دژی ئاژاوەگێران دەرکران بەپشت بەستن بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری وبەپێ بنەماکانی ماددەی(197)‪ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە(111) ساڵی 1969ی ھەموارکراو کەسزای توندی دیا‪ری کردووە دژی ئەو کەسانەی ھەوڵدەدەن بەھێزەوە داگیری موڵکێک یان باڵەخانەیەکی گشتی یان تایبەت بەبەژەوەندییەکان یان فەرمانگە حکومییەکان یان دام ودەزگا گشتییەکان بکات.
     
    5- چەند ھێمایەک ھەبوون لەبارەی بەئامانج گرتنی بارەگاکانی حکومەتی فیدڕاڵی لەبەغدای پایتەخت لەلایەن تێکدەرانەوە پێچەوانەی ڕێنماییەکان وبەقۆرخکردنی ئاشتەوایی خۆپیشاندانەکان ئەمەیش زەنگێکی گەورەی مەترسییە لەسەر شکۆی دەوڵەت وڕەوشی گشتی کەبۆخزمەتی ھاوڵاتیان وئەمنییەتیان ڕەخساوە.
    لەکۆتاییدا دەبێت ستایشی ڕۆڵی گەورەی ھێزە ئەمنییەکان بکەین کەپابەندی ڕێساکانی ڕووبەروبونەوە وبنەماکانی مافی مرۆڤ بوون لەڕێگای مامەڵەکردنی ئاشتیانە بەبێ بەکارھێنانی زەبری ھێز بەرامبەریان وبەھیچ چەکی ئاگرینیان ھەڵنەگرتبوو،ھەروەھا ستایشی ڕۆلی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز دەکەین کەپێشوازیان لەھێزە ئەمنییەکان کرد وبەدۆستانەیی وخۆشەیستی ھاوکاریان دەکرد..وبەتوندی  سەرکۆنەی کردەوەکانی سووتاندنی دەزگا گشتیەکان وبارەگاکان ودام ودەزگا وماڵەکانی ھاوڵاتیان دەکەین کەیاسا کردەوەکان بەتاوان ھەژمار دەکات وبەتوندی سزا لەسەری دەدات ،وپەیوەندی بەخۆپیشاندانی ئاشتیانەوە نییە
     
    خوای گەورە پەنامان بێت
    وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ