دەزگای شەھیدان دەست دەکات بەڕایی کردنی مامەڵەکانی خانەوادەی شەھیدانی خۆپیشاندانەکان لەماڵەکانیانەوە

ئەمنی
  • 26-10-2019, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

    دەزگای شەھیدان ئەمڕۆ شەممە،دەستپێکردن بەڕایی کردنی مامەڵەکانی خانەوادەی شەھیدانی خۆپیشاندانەکان لەماڵەکانیانەوە ڕاگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەزگاکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی (اەع)کەوتووە ڕاگەیاند"ئەم ڕێوشوێنە لەسەر ڕێنمایی دەزگای شەھیدان جێ بەجێ کراوە وپەیوەستە بەدەستپێکردنی ڕایی کردنی مامەڵەکانی شەھیدانی خۆپیشاندانەکان".
    بەیاننامەکە ئەوەیشی ڕاگەیاند"بەڕێوبەرایەتی شەھیدانی ڕووسافە سەردانی خانەوادەی شەھیدان لەماڵەکانیانەوە کردووە بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکانیان".