سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکانی خۆپیشاندانەکان:ئێوارەی سبەی یەکشەممە ڕاپۆرتی کۆتایی ڕادەستی سەرۆک وەزیران دەکەین

  • 19-10-2019, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

    ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەرووداوەکانی خۆپیشاندانەکان دووپاتیکردەوە لانیکەم ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە دوا وادەی ڕادەستکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی بەسەرۆک وەزیرانە.
    لیژنەکە ئەمڕۆ شەممە لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە (اەع)کەوتووە ڕایگەیاند"لیژنەی باڵای وەزاری بۆ لێکۆڵینەوە لەڕووداوی خۆپیشاندانەکان بەسەرۆکایەتی نوری سەباح دلێمی وەزیری پلاندانان ئێوارەی دوێنێ ھەینی بەئامادەبوونی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران دانیشتنی گوێگرتن لە راپۆرتە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی تر تەواو کرد کەبریتین لەپارێزگاکانی بەغدا وبابل ونەجەفی پیرۆز"
    بەیاننامەکە ئەوەیشی ڕاگەیاند"سەرۆکی لیژنەکە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانی ڕاگەیاند لەو پارێزگایانەی خۆپیشاندانیان تیادا روویداوە لەماوەی نێوان ١تاوەکو ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩" دووپاتیشیکردەوە "لانیکەم ئێوارەی سبەی یەکشەممە ڕاپۆرتی کۆتایی ڕادەستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت".
    دلێمی ئاماژەی بە"پیشەیی وڕاستگۆیی لیژنەکە كرد بۆ مامەڵەکردنی لەگەڵ وردەکارییەکان وئەنجامە گرنگەکان کەلیژنە لاوەکییە لێکۆڵینەوەکان پێگەیشتوون لەمیان گوێگرتن لەئیفادەی زیان بەرکەوتووان وکەس وکاریان وچاودێری کردنی ھەموو شوێنە زیان بەرکەوتووەکان"
    بەیاننامەکە ئەوەیشی خستەڕوو "لەکۆبوونەوەکە ھەر یەکە لەوەزیری بەرگری وناوخۆ وداد وسەرۆکی لیژنەی ئاسایش وبەرگری نوێنەرایەتی ونوێنەرانی ئەنجومەنی دادوەری وکۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ وسەرکردە ئۆپراسیۆن ویەکەکان وبریکاری وەزارەتی تەندروستی ئامادەبوون".