وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی دەدات بەپێکھێنانی لیژنەیەک بۆ کەمکردنەوەی باجی یاسای ھاتوچۆی نوێ

ناوخۆ
  • 19-10-2019, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

    دکتۆر یاسین تاھیر یاسری وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ شەممە ڕێنمایی دایە فەرمانگەی یاسایی بارەگای وەزارەت بەپێکھێنانی لیژنەیەکی یاسایی ھونەری بەھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆ بۆ پێداچوونەوەی یاسای ھاتوچۆی نوێ وھەموارکردنەوەی ئەو باجانە بۆ کەمکردنەوەی باری گرانی بەسەر ھاوڵاتیان
    وەزیری ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی "اەع" دووپاتیکردەوە دەبێت دەستبەجێ ڕەشنووسی ھەموارکردنەوەکە جێ بەجێ بکرێت بۆ ئەوەی لەئەنجومەنی وەزیران نمایش بکرێت وپاشان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەرزبکرێتەوە بۆ پەسەند کردنی ھەموارکراوە داواکراوەکە