سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات وکۆمەڵێک بڕیاری گرنگ لەبارەی داواکاری خۆپیشاندەران دەردەکات

  • 26-10-2019, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

    سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمڕۆ شەممە،کۆبونەوەیەکی سازکرد بۆ وتوێژکردن لەبارەی دواپێشھاتەکانی خۆپیشاندانەکانی وڵات،وپێداچوونەوەی ئەمانەی خوارەوە کرد:
    ◾دەستبەجێ بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ووەزیران جێ بەجێ بکرێت وداوا لەسەرۆکایەتی کۆمار وحکومەت دەکرێت بەپەلە پرۆژە یاسا گرنگەکان گەڵاڵە بکات کەچارەسەری ڕاستەقینەی داواکاری خۆپیشاندەران لەخۆ دەگرێت.
     
    ◾گرتنەبەری ڕێوشوێنی تایبەت لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری ولایەنە چاوێرییەکان بۆ دادگایی کردنی گەندەڵکاران کەزیانیان بەسامانی گشتی ودەزگاکانی وڵات گەیاندووە.
     
    ◾بەردەوامیدان بەلێپرسینەوە لەگەڵ ھەندێ لەبەرپرسان کەداوای لێپرسینەوە کردنیان ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە،ودیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەم مەبەستە لەکاتی تەواوبوونی سەرجەم پێداویستییە شێوازییە وناوەڕۆکییەکان بەپێ ماددەی 6‪1ی دەستوور بەندی حەوتەم وپەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران.
     
    ◾سڕکردنەوەی کاری ئەنجومەنی پارێزگا وقەزا وناحییە وئەنجومەنی شارەوانییەکان بەپشت بەستن بەبنەماکانی ماددەی(٤) ی یاسای پارێزگا ناھەرێمییەکانی ژمارە (٢١)ی ساڵی ٢٠٠٨ھەموارکراو ولەسەر داوای لیژنەی یاسای کەبەواژۆی سێ لەسەر یەکی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێشکەش کراوە وبەپێ ماددەی(٢٠)ی پارێزگا ناھەرێمییەکان،بەو مەرجەی بەپێ ڕێوشوێنی یاسایی تایبەت بەم پرسە جێ بەجێ بکرێت.
     
    ◾داواکردن لەفەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان بەدیاریکردنی شوێنی خۆپیشاندانەکان، ودەبێت لایەنە ئەمنییەکان بەرپرسیارێتی تەواو بگرنە ئەستۆ لەبارەی پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز وپارێزگاری کردن لەموڵکی گشتی وتایبەتدا، ھەروەھا پێویستە جیاوازی بکرێت نێوان خۆپیشاندەری خاوەن مافی ڕەوا کەدەبێت جێ بەجێ بکرێت وئاژاوەگێران کەدەیانەوێت پشێوی دروست بکەن ودەزگاکانی دەوڵەت بسووتێنن ودەستدرێژی بکەنە سەر موڵکی گشتی وتایبەتدا ،بۆیە دەبێت دەزگا ئەمنییەکان بەتوندی مامەڵە لەگەڵ تێکدەرانی ئاسایشی ھاوڵاتیان بکەن وگرتنەبەری رێوشوێنەکان دژی ئەم کەسانە کەھیچ پەیوەندییەکیان بەخۆپیشاندەران وداوا ڕەواکانیانەوە نییە وەکو چۆن ئەنجومەنی باڵای دادوەری دیاریکردووە.
     
    سەرۆکایەتی پەرلەمان دووپاتیشیکردەوە ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت لەکارەکانی بۆ چاودێری کردنی بەجێ گەیاندنی داواکاری خۆپیشاندەران،وجێ بەجێ کردنی ڕێوشوێنە ڕاستەقیینەکان کەھاوتایە لەگەڵ پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان بەپێ وادەیەکی زەمەنی دیاریکراو وھەنگاونان بەداڕشتنی یاسا وڕێوشوێنەکانی چاکسازی کەلەلایەن سەرۆکایەتی کۆمار وحکومەتەوە گەڵاڵە دەکرێت.