سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری رۆشنبیری و گەشتەگوزار و شوێنەوار دەكات

ناوخۆ
  • 1-07-2019, 00:00
  • +A -A

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە عەبدولئەمیر حەمدانی وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار بە ئامادەبوونی عەدنان فەیحان سەرۆكی فراكسیۆنی سادیقون.
    لە میانی دیدارەكە بەرێز حەمدانی پێشنیارێكی خستە بەردەم سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وەك ئامادەیی وەزارەتەكەی بۆ دۆسیەی شاری بابل-ی مێژویی بۆ ئەوەی بخرێتە لیستی شوێنەواری جیهانی لە كۆنگرەی یۆنسكۆ كە بریارە رۆژی چوارشەمەی داهاتوو لە باكۆ-ی پایتەختی ئازەربیجان بەرێوەبچێت.
    لەوبارەیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیكردەوە، مێژووی عێراق و شارستانی بابل موڵكی سەرجەم مرۆڤایەتییە و پێویستە جیهان وەك سەنتەری سەرهەڵدانی مرۆڤ لێی بڕوانێت بە رەمز و بەخشینەكانیە لە یاساكانی حامورابی كە رێكخستنی پەیوەندی كۆڵگەی تیا دامەزرا لەگەڵ رێكخستنی پێكەوەژیانی مرۆڤ و یەكەم یاسای مەدەنی.
    بەرێزیان پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دۆسیەی شاری بابل-ی مێژویی نیشاندا لەگەڵ هەوڵی پەرلەمانی بۆ پشتیوانیكردن لەو دۆسیە و تۆماركردنی لە لیستی شوێنەواری جیهانی، ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق بەسەركەوتنی بەسەر دڕندەكانی تاریكی لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش دوای ئەوەی شوێنەوارەكانیان روخاندن و كتێبخانە و شارستانییان لە نەینەوای مەزن سوتاند، لە ئێستادا لە جیهانی ئازاد داوا دەكرێت شاری مێژویی بابل بپارێزێت وەك شوێنەواری تەواوی جیهان .