وەزراتی بەرگری: مۆڵگەیەكی داعش لە ئەنبار تێكشكێنرا

ئەمنی
  • 30-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی بەرگری ئەمرۆ یەك شەممە تێكشكاندنی مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشی لە بیابانی ئەنبار راگەیاند. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزراەتی بەرگری دەڵێت هێزەكانی فەرماندەیی پرۆسەكانی ئەنبار هەڵمەتێكی كیوماڵكردنی ئەنجامدا كە ناوچەیەكی فراوانی لە بیابانەكان گرتەوە بە مەبەستی راوەدونانی شانە نستوەكانی تیرۆریستانی داعش. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە ئاكامی ئەو كیوماڵكردنەدا مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش تێكشێنرا، دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیك ئاب نیساندا.