وەزارەتی بەرگری راهێنان بە دوو فەوج دەكات لەسەر هونەری دەستگیركردنی شانە نستوەكانی داعش

ئەمنی
  • 31-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی بەرگری ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند راهێنانیان بە دوو فەوج كردوە لەسەر هونەری دەستگیركردنی شانە نستوەكانی تیرۆریستانی داعش لە شارەكاندا. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی بەرگری دەڵێت لە درێژەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی وەزیری بەرگری تایبەت بە راهێنانی سوپا و ئامادەكردنی و لە چوارچێوەی هاوكاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی بەرگری و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە سەربازگەی بسمایە راهێنانیان بە دوو فەوج كردووە كە سەر بە فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدان، رونیشكردەوە هێزەكانی ئیسپانیان راهێنانی ئەو دوو فەوجەیان گرتوەتە ئەستۆ. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، راهێنانی ئەو دوو فەوجە لەسەر دەستگیركردنی شانە نستوەكانی تیرۆریستانی داعش بووە لە ناو شارەكاندا.