لە پشتێنەی بەغدا پاشماوەی بۆمبەكانی تیرۆریستانی داعش تەقێنرانەوە

  • 31-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا ئەمرۆ چوار شەممە رایگەیاند: پاشماوەكانی تیرۆیستانی داعشیان لە پشتێنەی بەغدا تەقاندوەتەوە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا دەڵێت: هێزێكی سەر بە پرۆسەكانی بەغدا هەڵمەتێكی بۆ راوەدونانی شانەكانی داعش لە ناوچەی عەتر ئەنجامداوە لە چوارچێوەی پشتێنەی بەغدا بۆ پاككردنەوەی ئەو ناوچانە لە تیرۆریستانی داعش. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە هێزەكانیان دەستیانگرتووە بەسەر (35) بۆمبی جۆراوجۆردا و بەبێ هیچ زیانێكیش ئەو بۆمبانەیان تەقاندوەتەوە. فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا راشیگەیاند هەر لەو پرۆسەیەدا ژمارەیەك داواكراویان دەستگیر كردووە.