حەلبوسی سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و جیهانی ئیسلامیی دەكات بەهۆی كۆچی دوایی ئیمام موسا بن جەعفەر سڵاوی خوای لێبێت

ناوخۆ
  • 2-04-2019, 00:00
  • +A -A

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی یەكشەممە، بروسكەیەكی ماتەمینی ئاراستەی گەلی عێراق و جیهانی ئیسلامی و مەرجەعە گەورەكان كرد لە یادی كۆچی دوایی ئیمام موسا بن جەعفەر سڵاوی خوای لێبێت.
    بەرێزیان ڕایگەیاند:" یادی كۆچی دوایی ئیمام موسا بن جەعفەر ئەلكازم سڵاوی خوای لێبێت، و بەرز ڕاگرتنی یادەكە  بۆ زیندو ڕاگرتنی بنەمای ڕاستی و دادپەروەریە كە پەیڕەوی ئال بەیتی پێغەمبەری خوا و هاوەڵانی بوو".
    حەلبوسی داواشی لە گەلی عێراق كرد بە هەموو پێكهاتەكانیەوە بۆ وەرگرتنی عیبرەت لەو یادە ئازاربەخشە، و كردنی بە رێ رۆشنكەر و بەرنامە بۆ یەكێتی و تێپەڕاندنی ناكۆكیەكان، بەرێزیان خوێنی ئەو شەهیدانەی وەبیرهێنایەوە؛ كە لە پێناوی پارێزگاری لە عێراق و دژی پەلامارە تیرۆریستیەكانی داعش رژان، بەدرێژكراوەی قیەمی شۆڕشی ئیمام كازم سڵاوی خوای لێبێت لەقەڵەمیدا كە زوڵم و ناحەقی ڕەتدەكردەوە.
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەشی بە رۆڵی هێزە ئەمنیەكان بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە كرد لە پاراستنی زیارەتكاران لە پارێزگاكان و بەغدای پایتەخت، بەڕزیان سڵاویشی ئاراستەی لایەنە خزمەتگوزاری و تەندروستی كرد كە بەشدارن لە دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری بۆ كۆی زیارەتكاران كە ڕویان لە مەرقەدی پیرۆزی كردووە.