وەزیری نەوت: بەرەو هناردەكردنی 6ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا دەچین

  • 11-12-2018, 00:00
  • +A -A

    تایبەت-ا ه ع
    سامر غەزبان وەزیری نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند خەریكە عێراق لە هەناردەی 6ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕۆژێكدا بەهاوكاری كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی ئەمریكا نزیك دەبێتەوە. 
    غەزبان لە كۆنگرەی وەبەرهێنانی عێراقی ئەمریكی كە لەبەغداد بەڕێوەچوو ڕایگەیاند: پێشنیارێك هەیە بەهاوكاری كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی ئەمریكا لە عێراق، ڕۆژانە ئاستی هەناردەی نەوت بكرێتە 6ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا و ڕایگەیاند لە ئێستادا عێراق ڕۆژانە زیاتر لە 4ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و 3ملیۆن و 800بەرمیل هەناردە دەكات و داهاتەكەی دەگاتە 80ملیار دۆلار لە ساڵی 2019دا.
    ڕاشیگەیاند: كار لەدروستكردنی پاڵاوگەی نوێ دەكرێت بۆ ئەوەی ملیونێك و 500 هەزار بەرمیلی تر بۆ ئاستی هەناردەكردنی نەوت زیاد بكرێت هەوڵەكانی چاككردن و دووبارە بونیاتنان و دروستكردنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی و پاڵاوگە بەردەوامە. 
    لایی خۆیەوە ڕیك بێری وەزیری وزەی ئەمریكا ڕایگەیاند: هەلی چوار بواری وەبەرهێنان لە عێراق ڕەخساوە. 
    ئەویش بواری ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان و وزە و ئاسایش و ڕۆڵی دەبێت لە دووبارە بونیاتنانەوەی ئابوری عێراق و ژێرخانی ئەو وڵاتە.