تیرۆریستێك لە باكوری زیقار دەستگیركرا

ئەمنی
  • 26-12-2017, 00:00
  • +A -A

    ناسریە – ا ه ع پۆلیسی زیقار ئەمرۆ سێ شەممە توانی تیرۆریستێك كە دانیشتووی پارێزگای میسانە لە قەزای رفاعی باكوری ناسریە دەستگیر بكات. لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت بنكەی پۆلیسی رفاعی توانیویەتی تیرۆریستێك كە نیشتەجێی پارێزگای میسانە و داواكراوبووە بە پێی مادەی 4ی یاسای روبەرووبنەوەی تیرۆر دەستگیر بكات، وتیشی لە كاتی دەستگیركردنیدا ئەو تیرۆریستە روبەروی مەفەرزەیەكی پۆلیسی رفاعی بوەتەوە.