پۆلیسی زیقار دوو كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد

  • 6-02-2018, 00:00
  • +A -A

    زیقار – ا ه ع فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای زیقار ئەمرۆ سێ شەممە رایگەیاند: 2 كەسیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركردوەو دەستیشیان بەسەر بڕێك حەبی هۆشبەردا گرتووە. لەوبارەیەوە فەرماندەیی پۆلیسی زیقار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: لەسەر بنەمای ئەو زانیارییە هەواڵگرییەی بەدەستیان گەیشتبوو، تۆمتبار (ف.خ.خ) كە دانیشتووی ناحیەی سەید دەخیلە لە خۆرهەڵاتی ناسریە دەستگیركردوە بە تۆمەتی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لە میسانەوە بۆ ئەو پارێزگایە. وتیشی ئەو تۆمەتبارەی كە دەستگیریان كردووە بەشێك لە مادە هۆشبەرەكانی لە ماڵی تۆمەتبار ( ح.ح.ج) دادەنا كە دانیشتوی ناوچەی سەدرە لە ناوەندی شاری ناسریە، ئاشكراشیكرد دوای دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنیان هێزەكانیان لەو ماڵەدا ئەو 2 تۆمەتبارەیان دەستگیركردوە دەستیشیان بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەكدا گرتووە.