حەكیم لەگەڵ بالیۆزی كەنەدا تاوتوێی هاوكاریەكانی هەردوو وڵات دەكەن

  • 24-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نوسینگەكەی خۆی لەبەغداد پێشوازی لە بول یبارد بالیوزی نوێی كەنەدا لە عێراق كرد و هەردوولا باسی پەیوەنی دووقۆڵی و هاوكاریە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد.
    نوسینگەی رەوتی حیكمە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: لەو دیدارەدا حەكیم هیوای خواستووە بونی گیبارد لە بەغداد ببێتە هۆی پتەوبوونی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەرفراوانكردنی هاوبەشییان لە بواری ئابوری دا و سود وەرگرتن لە ئەزمونی كەنەدا لە بواری جێگیركردنی لامەركەزیەت و گواستنەوەی پسپوری و شارەزی كەنەدا بۆ عێراق سەرۆكی ڕەوتی حیكمە جارێكی تر پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی داهاتوو دووپاتكردەوە وباسی گرنگی هەڵسەنگاندنی ئەدای حكومەتی كرد لە قۆناغی داهاتودا بۆ گرەنتیكردنی دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان و جێبەجێكردنی داخوازیەكانی هاوڵاتییان لایی خۆشیەوە بالیۆزی كەنەدا هەنگاوەكانی ڕەوتی حیكمەی بەرز نرخاند بۆ پشتیوانی ژنان لەچوارچێوەی بەستنی كۆنگرەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و ڕایگەیاند وڵاتەكەی ئامادەیە پشتوانی و پاڵپشتی عێراق بكات بۆ پشتیوانی لە ژنان و ئافرەتان و هەروەها ئامادەی هاوكاریكردنی عێراق دەبێت لە بوارەكانی ئابوری و سیاسی و گواستنەوەی شارەزای ئەزمونی لامەركەزیەتی ئیداری