دادگای تاوانەكانی موسەنا: سزای زندانی هەتاهەتایی بۆ تاوانبارێك دەركردووە كە كونی كردۆتە بۆری نەوت لە چەند شوێنێك

  • 23-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    دادگای تاوانەكانی موسەنا زندانی هەتاهەتایی بەسەر تاوانبارێكدا سەپاند كە لەڕێی كونكردنی بۆری نەوت لەچەند پارێزگاێك بەرهەمەكانی نەوتی بردووە و لەڕێگەی شەش داواوە شەش جار سزای زندانی هەتاهەتایی بۆ دەركراوە.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە دادگای تاوانەكانی موسەنا چاوی خشاندووە بەسەر شەش داوای كونكردنی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتیەكان لەچەند شوێنێك و لەچەند پارێزگاێكی عێراق و توانراوە بەرهەمەكانی ببردرێت.
    هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دادگا بە پێی مادەكانی چواری یاسایی دژە تیرۆر ژمارە13ی ساڵی 2005 و مادەی6لە یاسایی بردنی نەوت و بەرهەمەكانی ژمارە 41ی ساڵی 2008 ئەو سزایانەی بەسەر ئەو تاوانبارەدا سەپاندووە.