دادگای تاوانەكانی زیقار: زندانی 5 ساڵ لە دوو دۆسەدا بەسەر بەڕێوبەری پێشووی میلاكاتی شارەوانی ناسڕیە سەپاند

  • 27-09-2018, 00:00
  • +A -A


    بەغداد_ ا ه ع
    داگادی تاوانەكانی زیقار سزای زیندانی توندی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە دوو دۆسەدا بەسەر بەڕێوبەری پێشووی ئەملاكی شارەوانی زیقار سەپاند كە زیانی بە دارای گشتی گەیاندوە .
    دادوەر عەبدستار بیرقدار ووتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیانامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع ) كەوتووە ڕایگەیاند : دادگای تاوانەكانی زیقار چاوی خشاندووە بە دوو دۆسەی سكاڵا لە دژی بەڕێوبەری پێشووی ئەملاكی ناسڕیە كە بە چەند سەرپێچێكك تۆمەتبار كراوە, و خەمڵاندنی بۆ هەندێك موڵك كردووە كە نرخەكانی ڕاستەقینە نەبوون و هەروەها چەند موڵكێكی دوور لەیاسا لە شاری ناسڕیە تاپۆكردووە
    بەیرەقدار ووتیشی دادگا تاوانباری بەدانەوەی بڕی 925ملیون دینار بە بەڕێوبەرایەتی شارەوانی ناسڕیە پێگیر كردووە كە دەكاتە بڕی جیاوازی نرخی ئەو موڵكانەی كە فرۆشراوە
    ووتیشی دادگا بەپێی مادەی 340 ئەو سزایانەی بۆ ناوبراو دەركردووە .