سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ ژمارەیەك دادوەر تاوتوێی ڕوداوەكانی كۆنگرەی نیویۆرك دەكات

  • 8-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    فائیق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ دوو شەممە، لەگەڵ دادوەرەكانی دادگا بازرگانیەكان لە بەغداد تاوتوێی كۆنگرەی نیۆیۆرك دەكات.
    عەبدستار بەیرقدار وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ڕایگەیاند: دادوەر فائق زیدان لەگەڵ دادوەری دادگا بازرگانیەكان لە بەغداد تاوتوێی كۆنگرەی نیۆیوركی كرد بۆ دادگا بازرگانیەكان، باسی تاوتوێكان كە كراوە لەكاتی ئامادەبونی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ لەندەن كردبوی.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە ئەوانەی كە لەكۆبونەوەكە بوون تاوتوێی پڕۆژەی چونی عێراق بۆ ناو ڕێكەوتنی نیویۆرك و تاوتوێی پڕۆژە یاسای داوەری بازرگانیش كرا كە بڕیارە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بڕیاری لەسەر بدات.