دادگای تاوانەكانی ڕەسافە: سزای زندانی توندی بۆ بەڕێوبەری ڕاهێنانی پیشەیی پێشوی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەركرد

  • 9-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    دادگای تاوانەكانی تایبەت بە پرسی دەست پاكی لەڕەسافە، ئەمڕۆ یەكشەممە، سزای زندانی توندی بۆ ماوەی دووساڵ بۆ بەڕێوبەری گشتی ڕاهێنانی پیشەیی پێشوی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەكرد كە زیانی بە سامانی گشتی گەیاندوە.
    دادوەر عبدستار بەیرقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: دادگای تاوانەكانی نەزاهە لەڕەسافە سزای زندانی توندی بۆ ماوەی دووساڵ بۆ بەڕێوبەری گشتی ڕاهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەركرد، كە سامان و پارەی بۆ تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بەناوی وەهمی خەرجكردوە.
    بەیرەقدار وتیشی تاوانبارەكە زیانی بە دارایی و پارەی گشتی گەیاندوە لەوكاتەی كە لەوپۆستەدا بووە، سزاكەش بەپێی مادەی 340 ی یاسایی سزادان دەركراوە.