سەرۆكی دەستەی نەزاهە سەرپەرشتی تیمی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە جێبەجێكردنی پڕۆژە وەستاوەكانی بەسڕە و پارێزگاكانی تری باشور دەكات

  • 17-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    دادوەر عیزەت تەوفیق جەعفەر سەرۆكی دەستەی دەست پاكی سەرپەرشتی تیمێكی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە پڕۆژە وەستاوەكان و هۆكاری وەستاندنیان دەكات بەتایبەت پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان و كاركردنی وێستگەكانی بەرهەم هێنانی وزەی كارەبا و نەوت لەبەسڕە و پارێزگاكانی تری باشوور.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە دەستەكە ڕایگەیاند: سەرۆكی دەستەكە و بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەكە و پشكێنەری گشتی وەزارەتی نەوت چونەتە پارێزگای بەسڕە و پارێزگاكانی تری باشوور و سەردانی چەند دەزگایەكی حكومیان كردوە كە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیانەوە هەیە و لەنزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی پیشەسازی نەوت و خاڵە سنوریەكان بوون و حاڵەتەكانی سەرپێچی و زیادەڕۆییان دەستنیشان كردووە لەو دەروازانەی پێشتر دەستەكە دەست نیشانیكردوون، لەگەڵ پێشنیاری چارەسەریان بۆ خێراكردنی ئاڵوگۆڕی كەل و پەلی بازرگانی لەو دەروازانە.